نوێترین

recent

24/06/2019

وەزارەتی دارایی ئامادەكارى بۆلیستی نوێی موچە دەکات


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو لیستی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئامادە بکەن.

سەرچاوەیەکه‌ لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بە وڵات ى راگەیاند، "گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە تاوەکو لیستی موچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ ئامادە بکەن و ڕەوانەى وەزارەتی دارایی بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی کۆتایی بە دابەشکردنی مانگی ئازاری 2019 دێت، ئەوەش دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردودا موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشکرا.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەم، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ، دووەم ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان کە مانگانە 522 ملیار دینارە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە، ئەوەش بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی کوردستان.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری وتیشی، "هەمو مانگێک لە 13 بۆ 16ی مانگ ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدداوە رەوانە دەکرێت دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی، بەوەش دابەشکردنی موچە خێتر دەبێت".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085