ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی
وڵاتان کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ ئێران کراوە، هێشتا ئێران کەموکوڕیی بۆ پیتاندن و بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم،
بەڵام بەم نزیکانە ئەو سنورە تێدەپەڕێنێت.
بەشێک لە چاودێرانی چەکی ئەتۆمی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان
رایانگەیاند، ئێستا ئێران نزیکەی ٢٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتراوی هەیە، ئەمەیش کەمترە
لەو سنورەی بۆی دیاریکراوە لەلایەن وڵاتانی ڕیککەوتننامەی چەکی ئەتۆمی ئێران.
ئاژانسی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە،سنوری
دیاریی کراوی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم تێدەپەڕێنن و زیادی دەکەن.
چاودێران، جەختیانکردەوە: ئێران لە رۆژێکدا یەك کیلۆگرام یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنێت،
بەمزوانە ئەو سنورە دیاریکراوە تیدەپەڕینێت
کە بۆی دیاریی کراوە.
