وڵات _ ڕۆجیار هێمن
"دۆناڵد تره‌مپ له ساتى كۆتایدا هێرشكردنه سه‌ر ئێرانى راگرت. سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند، به‌توندى وه‌ڵامى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ده‌ینه‌وه. فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مریكى بێفڕۆكه‌وان له به‌شى باشورى گه‌روى هورمز له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئێرانه‌وه خرایه خواره‌وه. ئه‌مریكا ئێران تۆمه‌تبارده‌كات به ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو كه‌شتیه گوێزه‌ره‌وه نه‌وتییه‌كه‌ى ده‌ریاى عومان و ڤیدیۆكه‌شى بڵاوده‌كاته‌وه".
ئه‌مانه‌ى خواره‌وه مانشێتى به‌شێكى زۆر كه‌م له‌و هه‌واڵانه‌ن كه ڕۆژانه له میدیاكان ده‌یبینین، ده‌یبیستین و ده‌یخوێنینه‌وه له‌باره‌ى تێكچونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران. بوونه‌ته هۆكارى دروستبوونى ترسێكى گه‌وره له‌ناو خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕست و خه‌مێكى گه‌وره‌ش بۆ سیاسه‌تمه‌دارانى جیهان. به‌ڵام ئایا راستیه نه‌زانرا و هۆكاره نه‌بینراوه‌كانى پشت ئه‌م شه‌ڕه چین كه دوو دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كه‌ى جیهان (ئه‌مریكا و ئێران) رێبه‌رى ده‌كه‌ن؟
ریشه‌ى كێشه‌كه چیه؟
ڕه‌گ و ڕیشه‌ى ئه‌م كێشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى ٢٠١٨ كاتێك كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى كشایه‌وه، ده‌ستى كرد به زنجیره‌ى سزا قورسه‌كانى به‌سه‌ر ئێران دا ئه‌مه‌ش بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته ڕۆژبه‌ڕۆژ ئابورییه‌كه‌ى به‌ره‌ولاوازتربوون بچێت. له‌دواى ئه‌مانه‌وه قۆناغێكى نوێ ده‌ستى پێكرد، كاتێك كه ئه‌مریكا ئێرانى تۆمه‌تباركرد به ته‌قاندنه‌وه‌ى دوو كه‌شتى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌وتى زه‌به‌لاح له كه‌نداوى عومان، دواتریش ئێران فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكاى خسته‌خواره‌وه له باشورى گه‌روى هورمز، پارچه‌كانى له‌به‌رده‌م میدیاكان نمایشكرد.
ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌وردى سه‌یرى بابه‌ته‌كه بكه‌ین ده‌بینین ڕه‌گى ئه‌م شه‌ڕه ئابورى و پاره-یه. بۆ نمونه، گه‌روى هورمز كه پانییه‌كه‌ى ته‌نیا 21 میله تاكه رێگه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌نداوى فارس بۆ زه‌ریاكانى ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و دوو گوێزه‌ره‌وه نه‌وتیه له نزیك كه‌نداوى عومان كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه. رودانى بچوكترین روداو له‌ناوچه‌یه كارده‌كاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه یان دابه‌زینى نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى جیهاندا، ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌رووه به‌ته‌واوه‌تى دابخرێت كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ئابورى جیهان به ئه‌ندازه‌ى له برسامردنى لایه‌نێك و زه‌نگین بوونى لایه‌نێكى تر.
دۆناڵد ترامپ لەدوا ساتدا هێرشى بۆ سەر ئێرانى ڕاگرت
خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئه‌مه‌ریكیه‌كه ته‌نیا په‌یامێك بوو
له‌كاتى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه ئه‌مریكیه‌كه ئێران ئه‌مریكاى تۆمه‌تباركرد به سیخوڕیكردن له‌سه‌رى و به‌زاندنى سنوره ئاوییه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ى وه‌ك پاساوێك به‌كارهێنا بۆ خستنه‌خواره‌وه. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ئێرانى تۆمه‌تبار كرد به كارى دوژمنكارانه و سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسی "ئێران هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ئه‌نجامدا".
ئه‌مانه‌ى كه رووده‌ده‌ن زۆر به روونى ته‌نیا گه‌یاندنى په‌یامێكه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ ئه‌مریكا، چونكه ئێران له ئێستادا له هه‌وڵى نیشاندانى توانا سه‌ربازییه‌كانى و گه‌یاندنى ئه‌و په‌یامه‌دایه كه "ده‌توانێت به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه خۆى بگرێت و به‌رگرى له خۆى بكات"، له ئه‌گه‌رى رودانى هه‌ر هێرشێكدا.
ئه‌مریكا و ئێران تا چه‌ند نزیكن له ئه‌نجامدانى شه‌ڕ؟
ڕۆژى ٢١ى حوزه‌یرانى ٢٠١٩، دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسى "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان كرد بۆ هێرشكردنه سه‌ر سێ پێگه‌ى جیاواز له ئێران، به‌ڵام ١٠ خوله‌ك به‌ر له ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى پێى وتم: ١٥٠ كه‌س ده‌بنه قوربانى ئه‌م ئۆپراسیۆنه، فه‌رمانه‌كه‌م راگرت".
جیهان به بیستنى ئه‌م هه‌واڵه كه‌وته قۆناغێكى نوێوه كه بریتیه له قۆناغى، "هێرشى ئه‌مریكا بۆ ئێران له تۆڵه‌ى خستنه‌خواره‌وه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌یاندا"، به‌ڵام ئایا ئه‌مه راسته؟ فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا كه له نزیكه‌وه ئاگادارى بابه‌ته‌كه‌یه راستیه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت: "هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیش بدرێن سنوردارن، بۆ چه‌ند ئامانجێكى سه‌ربازى دیاركراوه. ئه‌وه‌شى ده‌رباره‌ى ئه‌و هێرشه‌یه كه سه‌رۆكى ئه‌مریكا له تویته‌كه‌یدا باسى كردووه، ئه‌وا هیچ چه‌كێكى ئه‌مریكا ئاماده نه‌كرابوو بۆ هێرشكردن تا ئه‌وكاته‌شى كه بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه".
قه‌یرانه راسته‌قینه‌كه چۆنه؟
كۆتا جار كه ئه‌مریكا كه‌وته‌شه‌ڕه‌وه له ساڵى ٢٠٠٣، بوو كه ئیداره‌كه‌ى جۆرج بوشى كوڕ بڕیارى روخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حسێن و هێرشكردنه سه‌ر عێراق-ی‌دا. به‌ڵام ئێستا له‌دواى ١٦ ساڵ دۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تى گۆڕاوه، هه‌م له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه هه‌میش له‌ڕووى ئابورییه‌وه.
كاتێك بووش هێرشى كرده سه‌ر عێراق سه‌رجه‌م ئه‌وروپاى له‌گه‌ڵ بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه هاوشێوه نیه، چونكه له‌دواى كشانه‌وه تره‌مپ له رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌وروپا به گشتى و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌ته‌واوه‌تى ناكۆكبوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كه‌ى، دۆخى به‌ریتانیا-ش به‌هۆى (بركست) ده‌رچونى له یه‌كێتى ئه‌وروپا زۆر به‌ڕوونى دیاره.
ئێستا هەمان ساتى هێرشکردنە سەر عێراق نیە، دۆخەکە جیاوازە
ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا پشت به: سعودیه، ئیمارات، ئیسرائیل ببه‌ستێت ئه‌وه دیسانه‌وه دۆخه‌كه هاوشێوه نیه، چونكه ئه‌م وڵاتانه خۆیان له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه ببنه ركابه‌رى ئێران تا ئه‌مریكا پشتیان پێ ببه‌ستێت.
هه‌رچى باس له ئێرانیشه، ئه‌وه ئه‌و بێكه‌سه نیه كه ئه‌مریكا بیرى لێده‌كاته‌وه، چونكه له یه‌مه‌ن حوسیه‌كان، له لوبنان حیزبوڵا، له عێراق چه‌ند هێزێكى سه‌ربازى، له سوریا-ش پشتیوانى هه‌یه.
له‌ڕووى ئابوریشه‌وه كه دیسانه‌وه بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كه‌یه ئێران پێگه‌یه‌كى به‌هێزى هه‌یه، هه‌ر تێكچونێكى له دۆخى سیاسى ئێران-دا كارده‌كاته سه‌ر دۆخى ئابورى جیهان، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه ئێران زۆر پشتى پێ به‌ستووه له‌م دۆخه‌دا.


