حكومەتی هەرێم لە
راگەیاندراوێکیدا جەختدەکاتەوە"قبوڵ ناكات و ڕێگه‌نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر
و تێكدانى ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ژيانى هاوڵاتيانى
هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه."
حكومەتی هەرێمی
كوردستان، لەڕاگەیەندراوەکەیدا بڵاویکردەوە، كە دڵگران و نیگەرانن بۆ كەوتنەوەی
قوربانیی مەدەنیی لەئەنجامی بۆمبارانی ناوچە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە.
جەختیشکردەوە"هه‌بونى
چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌و نزيكبونه‌وه‌و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو
گوند‌و ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستوه‌ته مه‌ترسييه‌وه،
هه‌روه‌ها بوه‌ته ڕێگر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان."
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌رباره‌ی ڕوداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی ناوچه سنورییه‌کان،
نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندوه‌ته تورکیا و داواشی كردوە دوباره نه‌بنه‌وه.
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگه‌یه‌ندراوێک
له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان دڵگرانى و نيگه‌رانيى قوڵى خۆى بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانيانى سڤيل له ئه‌نجامى
بۆمبارانى ناوچه سنورييه‌كان له‌گه‌ڵ توركيا ده‌رده‌بڕێت و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده
و که‌سوکاریان ده‌کات.
هه‌بونى چه‌كدارانى
په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌و نزيكبونه‌وه‌و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو گوند‌و
ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستوه‌ته مه‌ترسييه‌وه،
هه‌روه‌ها بوه‌ته ڕێگر له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.
حكومه‌تى هه‌رێمى
كوردستان قبوڵ ناكات و ڕێگه‌نادات خاكه‌كه‌ى بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر و تێكدانى ئاسايشى
وڵاتانى دراوسێ به‌كار بهێنرێت و به‌و هۆيه‌وه ژيانى هاوڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان
بكه‌وێته مه‌ترسييه‌وه.
ناوچه
گوندنشينه‌كانى سنور ده‌بێ نه‌كرێنه مه‌يدانى پێكدادانى سه‌ربازى و بۆمباران، چه‌كدارانى
په‌كه‌كه‌ش ده‌بێ له گوندنشينان دوركه‌ونه‌وه و نه‌يانخه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان ده‌رباره‌ی ڕوداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی ناوچه سنورییه‌کان،
نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندوه‌ته تورکیا و داواکارین دوباره نه‌بنه‌وه.
٢٩/٦/٢٠١٩
