نوێترین

recent

24/06/2019

شەڕى ئابورى ئەمریکا و ئێران، سوتاندنى گارگە و تەقاندنەوەى کەشتى



وڵات _ چلانە قادر

لەگەڵ هەڵکشانى ئاستى کرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران، مەترسى لاى ئێران دروستکردووە کۆمپانیاکانیان لەعێراق بکرێت بە ئامانج.

ناوەڕاستى هەفتەى ڕابردوو، لەڕێگەى موشەکێکەوە ئێران فڕۆکەیەکى سخوڕى ئەمریکى لە کەناراوەکانى گەرووى هورمز خستە خوارەوە، ئەوەش ئاستى مەترسییەکانى زیاتر کرد لەنێوان ئەمریکا و ئێران تا ئاستى جەنگ.

بەگوێرەى ووتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى عێراق، ئێران مەترسى ئەوەى هەیە کۆمپانیاکانى وڵاتەکەى لەگەڵ کارگەکانى تایبەت بە بەرهەمەکانى ئێران بکرێتە ئامانجى کارى تیرۆرستى یان سوتان، وەکو ئەو ڕوداوەى ٢٨ى مانگى ڕابردوو لەکەربەلا ڕوویدا گەورەترین کارگەى ئێرانى بەئامانج گیرا.

شەقامى جەمهورى، بەغداد


کۆتایى مانگى ڕابردوو بە هۆکارێکى نادیار، کارگەى کالەى ئێرانى لە کەربەلا ئاگرى تێبەربوو زیانێکى گەورەى بەکارگە گەیاند، ئەوەش بووە هۆى ئەوەى شەش کارگەى ترى گەورەى ئەو کۆمپانیا بەناوبانگەى ئێران کە بەرهەمى سپایایى بڵاودەکاتەوە لەعێراق بەتەواوەتى توشى داڕوخان بێن.

بەگوێرەى ووتەى سەرچاوە عێراقیەکە، ئەو ڕووداوە بەرپرسانى ئەمنى ئێرانى ترساندووە، داوایان لە بەرپرسانى عێراق کردووە ئاسایشى کارگەکانى ئێران بپارێزن، چونکە مەترسى هەیە کارگەکانى ئێران ڕووبەڕوى هێرش یان ئاگرتێبەردان ببنەوە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە".

بەگوێرەى زانیارییەکان، بەرپرسانى ئێران زیانى کارگە ئێرانیەکەیان بە ١٢٠ ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە، داویان لەعێراق کردووە بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن، نەهێڵن کارى هاوشێوە دووبارە ببێتەوە".

تائێستا شەڕى ئەمریکا و ئێران لەعێراق جگە لەجەنگى دەروونى هەنگاوى گەورەى هەڵنەگرتووە، بەڵام  چەند ڕۆژى ڕابردوو ئەمریکیەکان بەهۆى مەترسیان لە هێرشى لەناکاونى میلیشا ئێرانیەکان سەرجەم سەربازە خانەنشینکراوەکانیان لەعێراق بردە دەرەوە.

بەگوێرەى ووتەى چاودێران، تائێستا هەنگاو و جوڵەکانى ئێران و ئەمریکا بە ئاڕاستەى شەڕ نیە بەڵکو بە ئاڕاستەى ئەوەیە چۆن بتوانن بەشێوەى بچڕ بچڕ زیان لەیەکترى بدەن.

شەڕى ئەمریکا و ئێران لەئابوریدا قەتیس دەبێتەوە

ئەوەى لەکەنداوى عەممان ڕویداو، کە دوو کەشتى گەورەى نەوت کران بەئامانج بەشێکن لەو شەڕەى لەنێوان ئەو دوو هێزەدا هەیە، ڕایەک هەیە بڕواى وایە ئێران بە ئاڕاستەى زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییە ئابورییەکانى ئەمریکا کاردەکات، بەو پێیەیى لەو کاتەوەى ئەو هاتووەتە ناو ئاوەکانى کەنداو نرخى نەوت ٩% بەرزبونەوەى بەخۆوە بینوە، ئەوەش بۆ ئەمریکا کە گەورەترین هاوردەکارى نەوت و بەکاربەرى نەوتە واتە هەڵکشانى ٩% خەرجى ئەو بوارە، بەڵام ڕاى پێچەوانە هەیە کە بڕواى بەوە هەیە کە ئەم کارە ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ خۆشکردنى ئاگرەکە ئەنجامى دەدەن.

دیمەنى سوتانى کارگەى کالەى ئێرانى لە کەربەلا


شیکردنەوەکان ڕاى یەکەم بەبەهێز دەزانن، چونکە بڕوایان وایە، ئێران لەڕێگى حوسیەکانەوە بەئاسانى دەستى دەگات بەئاوەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێشتریش هەڕەشەى لەو جۆرەى کردووە، لەوانەش فەرماندەیەکى بەناو سوپاى پاسداران سەردار لەشکرى لەدیدارى میدیاکانى ئێران ئەوەى وتوبوو، تەقاندنى یەک فیشەک نرخى یەک بەرمیل نەوت دەگەیەنێتە سەرو ١٠٠ دۆلار ئەوەش بەواتاى ئەوەى زیانێکى ملیارەها دۆلارى بۆ ئەمریکا.

تائێستا ئەمریکا و ئێران لەقۆناغى شەڕى بەوەکالەتى ئابورى و دەرونیدان، و ئەگەر بەهێز ئەوەیە لەم دۆخەدا بمێننەوە و تێپەڕنەکەن، بۆیە پێشبینى دەکرێت لەمەودوا بەرهەمى کارگە ئەمریکى و ئێرانیەکان لەبەردەم مەترسى هێرشى لەناکاوبن.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085