ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دەڵێت "له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت، كارکردنی ئێمە و پارتی بەندە بەچارەسەرکردنی کێشەی که‌رکوک".
"په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه نیه"
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە "په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی په‌یوه‌ندییه‌كی بێ كێشه نیه، كێشه‌ی تێدایه و كێشه‌ی سه‌ره‌كیش له‌و په‌یوه‌ندییانه بابه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی پارتیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك
سه‌عدی پیره دەشڵێت "مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆچونی وایه كه هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه به كراوه‌ی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی وه لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه له‌كه‌ركوك وه بۆ به‌فیڕۆدانی كه‌ركوكه كه ئێستا ."مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه،به ئه‌نقه‌ست واده‌كرێت، بۆیه له‌گه‌ڵ پارتی زه‌حمه‌ته له‌كابینه‌یه‌ك بین كه ئه‌وه سیاسه‌تی بێت
" یه‌كێتی بۆچونی وایه كه هێشتنه‌وه‌ی كه‌ركوك به‌وشێوه‌یه به كراوه‌ی ته‌نها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یه له ئیمكانیاتی یه‌كێتی وه لاوازكردنی پێگه‌ی یه‌كێتیه له‌كه‌ركوك"
لەبارەی قسەکانی مەحمود سەنگاوی پیرە دەڵێت "به‌دڵنیایی قسه‌كانی كاك مه‌حمود كاریگه‌ری خراپی هه‌بوو له‌جێی خۆی نه‌بوو وه پێویستیش نه‌بوو چونكه هه‌ڵوێستی پارتی له‌مه‌راسیمی سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم چۆن بوو چۆن نه‌بوو، هه‌م كاك قوباد و هه‌م كاك ئه‌رسه‌لان به‌نوسین وه‌ڵامیان دابوه‌وه".


