نوێترین

recent

26/06/2019

ترەمپ: جەنگ لەگەڵ ئێران درێژخایەن نابێت


سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە، هەر جەنگێك لەگەڵ ئێراندا دروست ببێت، درێژخایەن نابێت، ئاماژە بە نازیرەكی سەركردە ئیرانییەكانیش دەكات.
تۆڕی (فۆكس نیوز) لە زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە”لەحاڵەتی بەرپابوونی جەنگ، هێزە ئەمریكاییەكان بەشێوەیەكی مەیدانی بەشداریی ناكەن”.
بە وتەی سەرۆكی ئەمریكا”هەر جەنگێك لەگەڵ ئێراندا دروست ببێت، درێژخایەن نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیواخوازین نەچینە جەنگەوە لەگەڵ ئێران”.
هەر لە قسەكانیدا، ترەمپ ڕایگەیاندبوو”سەكردایەتی ئێران زیرەك نیین”.
                              
              ” سەكردایەتی ئێران زیرەك نیین   


                                        قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران

قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران ئامۆژگاریەكی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی لە بارەی ئاكامە خراپەكانی پەلاماردانی ئێران ئاشكرا دەكات و لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردۆتەوە روونیكردۆتەوە , ئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكەی كردووە لەڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران خۆی بپارێزێت.

     ” قاسم سولەیمانیئاژانسی هەواڵگری ئەمریكا داوای لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی وڵاتەكەی كردووە لەڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران خۆی بپارێزێت.

سولەیمانی رایگەیاندووە كە نابێت پێش زانینی توانا راستەقینەكانیان دوژمنەكانمان گەورە بكەین , دوژمنان خۆیان لەشەڕ لەگەڵ ئێران دوور دەخەنەوە و دەڵێن دروست بوونی شەڕ كۆتاییەكەی دیارنیە و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەكەونە مەترسیەوە و ئەمەش وتەی دوژمن خۆیەتی كە زانیاری ڕاست و متمانە پێكراون.

                                                                         تره‌مپ   
 
سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر هێزەكانمان، بە هێزێكی گەورە و وێرانكەر وەڵامی دەدەینەوە.
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، تاران لە نەرم و نیانی و میهرەبانی تێناگات.
 لە ئەگەری هەر هێرشێك لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر هێزەكانمان، بە هێزێكی گەورە و وێرانكەر وەڵامی دەدەینەوە
                                              جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا

لای خۆشییەوە، جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ئەگەر ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا سنووری ٣٠٠ كیلۆگرام ببڕێت، هەڵەیەكی گەورە دەكات و ئەوكاتیش هەموو بژاردەكان لەسەر مێز دەبن.

وتیشی”سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا، ئێران دەگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ یان وەك ئەوەی دۆناڵد تڕەمپ دەیڵێت هەڵمەتی گوشارەكان فراوانتر دەكەین”.

عێراق له‌كوێى جه‌نگى نێوان ئه‌مه‌ريكا وعێراق دايه‌؟

                         به‌ڕاى چاودێران عێراق وكوردستان چه‌قى ململانى ده‌بن له‌وجه‌نگه‌دا ناتوان خۆيان له‌پڕيشكى ئه‌وجه‌نگه‌ بپارێزن  
    
هۆشدارییەكان لە ئەگەری تێوەگلاندنی عێراق و بون بە بەشێك لە ململانێكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، نەك نەیتوانیوە تارمایی ئەو جەنگە ماڵوێرانكەرە لەسەری دوربخاتەوە، بەڵكو خەریكە لە عێراقەوە فو ئەكرێت بە ئاگردانەكەدا و پشكۆی ململانێكان ئەگەشێنرێتەوە.
 خەریكەلەعێراقەوە فوئەكرێت بە ئاگردانەكەداوپشكۆی ململانێكان ئەگەشێنرێتەوە.
دوای كەمتر لە هەفتەیەك لە هۆشدارییەكەی واشنتۆن بۆ هاوڵاتییانی نیشتەجێی لە عێراق و كشانەوەی دەستەجێی كارمەندە نا ئەساسییەكانی بەهۆی بونی "هەڕەشەی ڕاستەقینە"، شەوی ڕابردوو لە پێشهاتێكی چاوەڕواننەكراودا، زەنگەكانی ئاگاداركردنەوە بە بونی مەترسی لە ناوچەی سەوزی شاری بەغداد لێیاندا، دوای چەند خولەكێك میدیاكانی عێراق هەواڵی كەوتنەخوارەوەی موشەكێكیان لەنزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا بڵاوكردەوە، كە وەك بەشێك لە چاودێرانی دۆخی عێراق دەڵێن، هێرشێكی لەوشێوەیە بەنزینكردنی ڕاستەوخۆیە بە ئاگری ململانێكانی ئێران و ئەمریكا و گەر تاو بسێنێت، تەڕو و وشك پێكەوە دەسوتنێت.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085