
وەزارەتی دارایی پارەی بۆ چاککردنەوەی رێگەی کۆیە- هەولێر و کۆیە سلێمانی، هەروەها رێگەی هیزۆپ - سکتان تەرخانکرد.
بە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 276 ملیۆن و 246 هەزار دینار بۆ چاککردنەوەی رێگەی (کۆیە - هەولێر و کۆیە - سلێمانی) تەرخانکرا.
هەروەها بڕی 275 ملیۆن و 319 هەزار دینار بۆ رێگەی نێوان هیزۆپ - سکتان تەرخانکراوە.
پارەکە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی کۆیە تەرخاندەکرێت.