
دژه تیرۆری كوردستان ورده‌كاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو مێردمنداڵی بۆ سعودییه ئاشکرادەکات و رایگەیاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مێردمنداڵانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به توركیاوه نه‌بوه و له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی سعودیه كراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
راستییه‌ك سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی دوو مێردمنداڵی سعوودیی به وڵاته‌كه‌یان
كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه له رێكه‌وتی 31ی ئادار، له راپۆرتێكیدا باس لە گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو مێردمنداڵی سعوودیی ده‌كات، کە لەلایەن باوکیانەوە برابوونە نێو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە سووریا و هێزەکانی ئاسایشی سعوودیه توانیویانه له وڵاتی توركیاوه بیانگه‌ڕێننه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌و دوو مێردمنداڵه كه ناویان، عه‌بدوڵڵا ناسر عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن 15 ساڵ و ئه‌حمه‌د ناسر عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن12 ساڵ، له مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 به مه‌به‌ستی گه‌شت و گه‌ڕان له‌گه‌ڵ باوكیان ده‌ڕۆنه وڵاتی توركیا، پاشان باوكیان ده‌یانباته ناو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سووریا. دوای مانگێك باوكیان له ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ده‌كوژرێت. هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌لایه‌ن پیره‌مێردێكه‌وه به‌خێو ده‌كرێن.
له 26 ئاداری مانگی رابردوو، هه‌ردوو مێردمنداڵه‌كه، عه‌بدوڵڵا ناسر و ئه‌حمه‌د ناسر ده‌گه‌نه خاڵی سنووریی فیشخاپوور له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی رۆژئاوا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری كوردستان وه‌رده‌گیرێن و دواتر راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه ده‌كرێن له هه‌ولێر و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه و راده‌ستكردنی ئه‌و دوو مێردمنداڵه سعوودییه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌هاوكاری دژه تیرۆری كوردستان ئه‌نجامدراوه و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وڵاتی توركیاوه نه‌بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانیی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌وه باسی لێوه كراوه.