نوێترین

recent

02/04/2019

زێباری: یەكێتی و پارتی لە ڕێككەوتن زۆر نزیكن


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر نزیكن لە ڕێككەوتن.

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە  هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان زۆر نزیكە. بێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر ئاشكرا بكات.

ئەو پەیامەی هۆشیار زێباری لەكاتێكدایە، دوێنێ‌ 1/4/2019 وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاندبوو، وەڵامی پارتی بۆ داواكارییەكانی یەكێتی سەبارەت بە هاوبەشی ڕاستەقینە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمدا، بە خواستی یەكێتی نییە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085