یانەی ئینتەرمیلان داوای هەردوو یاریزان ئەرتۆرۆ ڤیداڵ و ئیڤان راکیتیچی لە یانەی بەرشەلۆنە کردوە.
ڕۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە،یانەی ئینتەرمیلان بە نیازە هەردوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڤیداڵ و ڕاکیتیچ بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە: لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و لیۆن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بییرۆ ئۆسێلۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگادا ئامادە بووە بۆ چاودێری کردنی هەردوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ڤیداڵ و ڕاکیتیچ.
رۆژنامەکە دەڵێت: ئۆسێلۆ چاوی بە ئیریک ئەبیداڵی سکرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە کەوتوە و گفتوگۆیان کردوە لەسەر گواستنەوەی هەردوو یاریزانەکە بۆ یانە ئیتاڵیەکە لە وەرزی داهاتوودا.
