فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوونەوەی
پەرلەمانیان بایکۆتکرد کە بۆ تاوتوێکردنی کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم دەستیپێکردووە.
دوای بایکۆتکردنی دانیشتنی پەرلەمان، عەبدولستار
مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،
نابن بە بەشێک لە پرۆژەیەک کە قسەی ئەوانی تێدا وەرنەگیرابێت و ئەمەش دەستپێکردنی
سەرەتایەکی خراپە کە لەسەر پرسێکی گشتییە و رەهەندێکی نیشتمانیی هەیە.
