نوێترین

recent

29/03/2019

مۆرینۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەيه‌كى ئه‌لمانى نزيك ده‌بيته‌وه‌


بایرن میونشن چوە ریزی ئەو یانانەى گرنگی بە تواناکانی خۆسێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی دەدەن.


پێشتر مۆرینیۆ رایگەیاندبوو کە دەیەوێت خولێکی نوێ و پاڵەوانێتییەکی نوێ تاقیبکاتەوەو رۆژنامەکانیش لە یانەکانی لیۆن و مۆناکۆی فەرەنسی نزیکیان کردەوە.

بەڵام رۆژنامەى بێڵد لە نوێترین ژمارەیدا تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەرپرسانی یانەى بایرن میونشن ئیمزاکردنی بۆند لەگەڵ مۆرینیۆ بەدور نازانن.
جگە لە رۆژنامەى بێڵد ، تیلیفۆتی فەرەنسیش پەیوەندی کردنی مۆرینیۆی پورتوگالی بە یانەى بایرن میونشنی ئەڵمانیەوە بەدور نەزانی.
مۆرینیۆ لەناوەراستی ئەم وەرزە لەلایەن ئیدارەى مانچستەر یونایتدەوە لە پۆستەکەى دورخرایەوە پاش ئەوەى نەیتوانی رابەرایەتی یانەکە بکات بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085