نوێترین

recent

19/03/2019

ئەو یاریزانەى خاوەنی فڕۆکەی تایبەتی خۆیانن، بزانه‌ نرخى فرۆكه‌ تایبه‌ته‌كانیان چه‌نده‌؟


لەجیهانی نوێی وەرزشدا یاریزانان بەشێوەیەکی جیاواز لە کەسانی ئاسایی مامەڵە دەکەن، بۆ نمونە گواستنەوەیان لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر بە فڕۆکەی تایبەتی ئەنجام دەدرێت.

ماڵپەڕی “مارکا” ئاشکرای کردووە، لە بواری تۆپی پێدا یاریزانە دەوڵەمەندەکان تا گواستنەوە و گەشتەکانیان ئاسان بکەن ڕاستەوخۆ دەچنە بازاڕی فڕۆکەکانەوە و فڕۆکەیەکی تایبەتی بۆخۆیان دەکڕن، ئەم هەنگاوەشیان لاسایی کردنەوەی ناودارانی هۆلیود و سیاسییە ناودارەکانی ئەمریکا و کەنداوی عەرەبییە، بەوپێیەی ناودارێکی هاوشێوە وەلید بن تەڵاڵی سعودی ناتوانێت بە ئاسانی لەگەڵ کەسانێکدا گەشت بکات لەبەرئەوەیە کە خاوەنی دوو فڕۆکەیە کە هەریەکەیان نرخیان ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، هەروەها دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا خاوەنی فڕۆکەیە نرخەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.

یاریزانان لەم ڕوەوە و بەهۆی زۆری داهاتیانەوە ڕێچکەی سەرمایەدارە جیهانیەکانیان گرتووە، بە نرخی کەمتر بون بە خاوەنی فڕۆکەی خۆیان، ئەمەش چەند نمونەیەکە:


نایمار، نرخی فڕۆکەکەی ٢٥.٩ ملیۆن دۆلارە


ڕۆناڵدینیۆ، نرخی فڕۆکەکەی ٢١ ملیۆن دۆلارە


داڤید بێکهام، نرخی فڕۆکە تایبەتیەکەی ٢٦.٦ ملیۆن دۆلارە


پۆل پۆگبا، نرخی فڕۆکەکەی ٢٤.٥ ملیۆن دۆلارە


ئەلێکسیز سانچێز، نرخی فڕۆکەکەی ٩.٤٥ ملیۆن دۆلارە


کەریم بنزیمە، نرخی فڕۆکەکەی ١١ ملیۆن دۆلارە


لیۆ مێسی، نرخی فڕۆکەکەی ٢٥.٩ ملیۆن دۆلارە


ساموێل ئیتۆ، نرخی فڕۆکەکەی ١٢ ملیۆن دۆلارە


ئیمانوێل ئەدیبایۆر، نرخی فڕۆکەکەی ١٠ ملیۆن دۆلارە


گاریس بەیل، نرخی فڕۆکەکەی ١٣ ملیۆن دۆلارە


کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، نرخی فڕۆکەکەی ٦٥ ملیۆن دۆلارە

یاریزانان لەم ڕوەوە و بەهۆی زۆری داهاتیانەوە ڕێچکەی سەرمایەدارە جیهانیەکانیان گرتووە، بە نرخی کەمتر بون بە خاوەنی فڕۆکەی خۆیان، ئەمەش چەند نمونەیەکە
Picsart-24-02-23-21-31-09-085