ئادابەکانی ڕۆژوەوان
1ـ پارشێو ( یان پارشێو كردن ):
هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه پارشێو كردن خێره، كه‌س به نه‌كردنی گوناهبار نابێت. ئه‌نه‌س ـ خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رمووی:( تَسَحّرُوا؛ فإنَّ فی السَّحور بركة ) 1. (رواه البخاری، ومسلم )واته: پارشێو بكه‌ن، چونكه خواردنی پارشێو به فه‌ڕو ( به‌ره‌كه‌ت )ه.
سَحُور: خواردن و خواردنه‌وه‌ی پارشێوه، سُحُور: كاته‌كه‌یه‌تی.
المقدادی كوڕی مه‌عد یه‌كریب ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلی اللە علیە وسلم ) فه‌رموویه‌تی:(عَلیكُمْ بهذا السَّحور ؛ فإنه هو الغِذاءُ المبارَكُ ) 2. (رواه النسائی بسند جید )واته: پارشێو بكه‌ن، چونكه خۆراكێكی به به‌ره‌كه‌ته. چونكه ڕۆژووه‌وان به‌هێزتر ده‌كات و توانا‌و ووزه‌ی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت كه ڕۆژووه‌كه‌ی لا ئاسانتر ده‌كات.
