نوێترین

recent

30/03/2019

یەکێتی/ بەشداری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ناكەین


بێگەرد تاڵەبانی، پەرلەمانتار ‌و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە دەڵێت" لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتی ـیەوە ئاگادار نەكراونەتەوە كە بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان بكەن ‌"بۆیە وەك فراكسیۆنی سەوز بەشداریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان ناكەین".

هەر لەو بارەیەوە لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیتشمانیی دەڵێت" بەشداریكردنی یەكێتی لەكۆبوونەوەی پەرلەمان پەیوەستە بەوەی لەگەڵ پارتی رێكدەكەوین یان نا".

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 30-3-2019 لە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی  پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان  دەكرێت.

بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێشتا پارتی ‌و یەكێتی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکانی رابردووەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085