نوێترین

recent

30/03/2019

لەتیف شێخ عومەر لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی رونکردنەوە دەدات





لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە" تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەی وەفدی یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە، بە تایبەت لە ئەمڕۆدا کۆبونەوەی ئەو دوولایەنە بەڕێوە ناچێت".
دوای ئەوەی رۆژی ھەینی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ھەولێر کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەرئەنجامی کۆبونەوەکانی رابردووی نێوان یەکێتی و پارتی بۆ دانوستان لەسەر پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی شەممە وەفدی یەکێتی و پارتی بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت کۆدەبنەوە، بەڵام وتەبێژی یەکێتی ئەو ھەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، وادەی کۆبونەوەی وەفدی یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085