نوێترین

recent

29/03/2019

ئۆناى ئیمری سێ ياريزانى كردۆته‌ ئامانج بۆ وه‌رزى نوێ


ئۆناى ئیمری راهێنەری ئارسناڵ داواى سێ یاریزانی لە ئیدارەى یانەکەى کردوە بۆ ئەوەى وەرزی داهاتوو رکابەری خول و پاڵەوانێتیەکان بکەن.

ئارسناڵ ئەم وەرزە لەخولی ئینگلتەرا تا ئێستا پلەى چوارەمی گرتوەو ئامانجی سەرەکی گەیشتنە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ئۆناى ئیمری بە ئیدارەى یانەکەى وتوە بۆ جێگەى هەرسێ یاریزان ئارۆن رامزی و دانی ویلباک و ناتچۆ مۆریال پێویستی بە یاریزانی نوێ هەیە.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئیمری پێویستی بە ویلباک نەماوە بەهۆی زۆری پێکانەکانییەوە و ناتچۆ مۆریالیش کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەى تەواو دەبێت و ئارۆن رامسیش چوەتە ریزەکانی یۆڤانتۆسەوە.
ئۆناى ئیمری بەڵێنی بە ئیدارەى ئارسناڵ داوە بۆ وەرزی داهاتوو تیپێکی تۆکمە دروست بکات کە رکابەری نازناوەکانی ناو خۆو و دەرەوە بکات.


Picsart-24-02-23-21-31-09-085