نوێترین

recent

04/03/2019

عێراق موچەی چەند مانگێك بۆ هەرێم دەنێردرێت

پەرلەمانتارێكی پێشوی عێراق رایگەیاند حكومەتی عێراقی بڕیاری بەشە بودجەی مانگی یەك و دووی ئەمساڵ و سێ مانگی ساڵی رابردووش دەنێرێت كە موچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو بۆ هەر مانگێك 317 ملیار دینارە. 

ئەمین بەكر، ئەندامی پیشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرەك وەزیران، بڕیاری ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستانیدا.

ناوبراو ئاشكراشی دەكات بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019عێراقی بڕی 522ملیار دینار بۆ هەریەك لەمانگی كانونی دووەم و شوبات  دەنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی عێراق ئەوەش ئاشكرا دەكات "بەپێی بڕیارەكە پارەی سێ مانگی ساڵی 2018 كە بڕی 317ملیار دینارە بۆهەر مانگێك دەنێردرێت، بەم شێوەیە بێت پارەیەكی تەواو دێتە هەرێمی كوردستانەوە كە پێویست دەكات حكومەتی هەرێم موچەی مانگی یەك و دووی ساڵی 2019 بەبێ پاشەكەوت بداتە موچەخۆرانی هەرێم".

ئەو لە نوسینێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژە بەوەش دەكات "هەروەك وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی پارەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی پاری موچەخۆرانی بەڕێوبەرایەتیەكانی ڕەگەزنامەو پاسپۆرتی هەرێمیشیداوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085