دەستلەكاركێشانەوەی 20 ئەندامی باڵای حزبێك لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنرێت و ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشەش دەستلەكاركێشانەوەی ئەو ژمارە لە كادرەكانی ڕەتدەكاتەوە.
مەلا یوسف وەك یەكێك لە دامەزرێنەرانی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایدەكات، وەكو 20 ئەندامی دەستەی دامەزرینەری بزاڤی چاكسازی و گەشە و بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی هەولێری بزاڤەكە دەست لەكاركێشانەوەی خۆمان لە حزب ڕاگەیاند.
لای خۆشیەوە ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەواڵەكە ڕەتدەكاتەوە.
ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (wllat.net) كەوتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مەلا یوسف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چاكسازی و گەشە بە بێ ئاگاداری ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە لە فەیسبوكدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی بڵاوكردووەتەوە، ئەمەش پێچەوانەی پەیڕەو وپڕۆگرامی بزاڤی چاكسازی و گەشەیە كە دەبێت دەستلەكاركێشانەوەكە بەفەرمی بدرێتە ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە.
ئاشكراشیدەكات، ناوبراو ووتویەتی 20 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەران دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی ناوی هیچ كەسێك لەو ئەندامە دەستلەكاركێشانەوانە بهێنێت كە ئەوە سەرتاپای ڕاست نییە و هیچ جۆرە دەستلەكاركێشانەوەیەكمان پێنەگەیشتووە.
ڕوونیشدەكاتەوە، ئێمە وەك ئەنجومەنی باڵای بزاڤ دەستلەكاركێشانەوەی كاك مەلا یوسف قەبوڵ ناكەین، چونكە فەڕمی نییە و لە ڕێگای فیسبوكەوەیە.

