ئاسایشی پارتی لە بازگەی کەڵەک ڕێگریی لە کۆمەڵێک گەنج کرد، کە سەردانی شاری سلێمانی بکەن.
کەمێک پێش ئێستا، لە بازگەی کەڵەک لە شارەدێی کەڵەکی سەر بە پارێزگای هەولێر ڕێگریی لە دوو پاس کرا، کە نزیکەی ٤٥ گەنجی بادینانی تێدابوو، دەیانویست سەردانی شاری سلێمانی بکەن.
شەماڵ جەمال، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی، یەکێک لەو گەنجانەیە و بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە لە شارەدێی کەڵەکچییەوە بەرەو سلێمانی بەڕیکەوتین بۆ بەشدارییکردن لە سمینارێکی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا، بەڵام لە بازگەی کەڵەک ڕیگرییان لێکردین و گەڕاندینیانەوە.

شەماڵ جەمال
لەبارەی هۆکاری ڕێگرییەکە، ناوبراو، وتی: ئاسایش پێیوتین بڕیاری بەڕێوبەری بازگەیە و ئێمە هۆکارەکە نازانین، ڕێگاشیان نەدا چاومان بە بەڕێوبەر بکەوێت.
شەماڵ، وتیشی: ئێمە نزیکەی ٤٥ گەنج دەبین، کە ڕۆژنامەنووس و جالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی-ن.
