
هەفتەی داهاتوو سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەسەردانێک دەگاتە كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە؛ ڕاگهیاندنی سكرتاریهتی تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگهیاندووە"ههفتهی داهاتوو مام جهلال بهسهردانێكی چهند ڕۆژه لهسلێمانییهوه بهرهو وڵاتی ئێران بهڕێدهكهوێت".
ئاماژە بەوەشکراوە"سهردانهكهی مام جهلال بۆ ئێران سهردانێكی دۆستانهیه و لهسهر بانگهێشتی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رێكخراوهو پێشتریش ئامادهكاریی بۆ كراوه".
جێی ئاماژەیە، جەلال حوسامەدین شوکروڵا تاڵەبانی ناسراو بە مام جەلال لە ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ لە دایکبووە. خوێندنی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٤٧ەوە بەشداریی لە کاری سیاسیدا کردووە و هاوسەرەکەی ناوی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە و دوو منداڵیان بە ناوەکانی قوباد و بافڵ هەیە.
لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دامەزراندووە لە دوای دامەزراندنی یەکێتییەوە بە بەردەوامی سکرتێری گشتیی ئەو حزبە بووە.
٦ی نیسانی ٢٠٠٥ بووە یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێن. هەورەها یەکەم سەرۆک کۆماری کورد بووە لە عێراقدا.
لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥ و لە دوای دوو خول مانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماردا، فوئاد مەعسوم بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق و شوێنەکەی جەلال تاڵەبانی گرتەوە.
لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ دووچاری جەڵتەیەک بوو و بۆ چارەسەرکردنی باری تەندروستیی ڕەوانەی ئەڵمانیا کرا. لە ١٩ی تەمووزی ٢٠١٤ و دوای نزیکەی ١٩ مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیادا گەڕایەوە بۆ سلێمانی.