ڕاپرسی وەهمی...
به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌هه‌ندێك ماڵپه‌ڕو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌زاری سه‌رۆكی ده‌زگای ستاندارد مه‌سعود عهبدولخالیقهوه هاتووه كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ڕاپرسییه‌كی كردووه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بووه، كه كۆمه‌لی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا 13 كورسی ده‌هێنێت.
ئه‌م هه‌واڵه جگه لهناشارهزایی له‌داڕشتن و نادروستی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌خاته ڕوو: ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌كه نهێنیه، عه‌بدولخالق چۆن زانیویه‌تی؟ چۆن ئه‌وه‌نده به دڵنیایی پشتی پێ به‌ستووه؟
ئه‌گه‌ر واز له جه‌ماوه‌ری كوردستان بهێنین ناوبراو ده‌یه‌ویت چ چاوبهستێك له‌ئه‌ندامانی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كه‌ی خۆی بكات، كه هه‌زارو یه‌ك ئایه‌ت و حه‌دیس دژی درۆكردن له هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌یه‌و ڕۆژانه به ئێمه‌یدا ده‌ته‌قێنێت.
با له‌و قسانه بگه‌ڕێن، له‌ڕووی زانستییه‌وه سه‌یری هه‌واڵه‌كه بكه‌ین عه‌بدولخالیق هه‌واڵه گرنگه‌كه‌ی له سیمیناریكی تایبه‌تدا ڕاگه‌یاندووه، یانی پێش هه‌موو كه‌س خۆی بڕوای به دروستییه‌كه‌ی هه‌یه‌و وه‌ك دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگیش به ئاماده‌بوانی ده‌گه‌یه‌نێت ورده‌كارییه‌كانی چین؟ به پێی هه‌واڵه‌كه یه‌كێتی [ بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی بكات چ ده‌زگایه‌ك له ناو یه‌كێتی دا ] ده هه‌زار فۆرمی بلاوكردۆته‌وه ، به‌ڕاست بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ناگاته شه‌ش ملیۆن كه‌س، پێویست ده‌كات ده‌هه‌زار فۆرم بڵاو بكرێته‌وه؟ ئه‌م قسه‌یه له‌ڕووی زانستی ڕاپرسی وئامارهوه ڕێی تێده‌چێت؟
ڕێكخراوێكی گه‌وه‌ره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پڕ له‌پسپۆڕی جیهانی وه‌ك [NDi] له عیراقێكی
[ 30 ] ملیۆن كه‌سیدا ڕاپرسی ده‌كات ، ته‌نها دوو هه‌زار فۆرم بڵاو ده‌كاته‌وه له‌وه‌ش ته‌نها 5000 سه‌د فۆرمیان ته‌رخان ده‌كات بۆ كوردستان، ئه‌و بابه‌ته‌ش كه قسه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات جگه له سیستمی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و دنیایه‌ك شتی تر. ئاخر به‌ڕێز ڕاپرسی به ژماره‌ی زۆر نیه، به‌ڵكو شاره‌زاییه له هه‌ڵبژاردنی سامپلدا، له كۆمه‌ڵگای توێژینه‌وه‌دا؛ به‌ڵام وا دیاره ئێوه‌مانان زۆر له‌م شتانه نازانن.
پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رنجی [13] كورسییه‌كه‌ی عه‌بدولخالیق بده‌ین ئه‌وه ده‌بێت له‌و ده‌هه‌زار كه‌سه [ 13000] كه‌سیان ده‌نگیان دابێته كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سامپلی ئه‌م ڕاپرسییه چۆن وه‌رگیراوه،ناشێت ئه‌نجامده‌رانی ڕاپرسییه‌كه وه‌ك كاك مه‌سعوود قسه‌خۆش و ژیر بووبن و چووبن له ناو مه‌ڵبه‌ندێكی ئیسلامی‌دا پرسیاریان له خه‌ڵك كردبێت، ده‌بێت ئه‌م كڵاوه به سه‌ری كی دوورا بێت؟
له هه‌مووی خۆشتر ئه‌وه‌یه‌كه یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كه ته‌نها ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی له‌ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی عه‌بدولخالیق زیاتره، له ڕاپرسییه[نهێنی] یه‌دا ده كورسی ده‌هێنێت، به‌ڕاستی هه‌ندێ جار پڕۆپاگه‌نده‌ی چه‌واشه‌كاری ئه‌وه‌ند ناشییانه ده‌كرێت كه ده‌بێته نه‌زانی.
پرسیارێك كه ده‌بوو له سه‌ره‌تادا بمانكردایه ڕاپرسی نهێنی له‌ڕووی زانستیه‌وه چ مانایه‌كی هه‌یه، به تایبه‌تی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئینته‌رنێت و ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندی كردنی خێرادا ؟ به تایبه‌تی و ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی لێكۆڵینهوهكهت(1) له‌سه‌ر (500) ی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری بێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانی خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ و نه‌خۆش و زیندانیكراو و ئه‌وانه‌ی له هه‌نده‌رانن و كه‌سانی كاسبی به‌رده‌ست نه‌كه‌وتوو...هتدی لێده‌ربكه‌ین ، ئه‌وه ڕه‌نگه سامپلی ڕاپرسییه‌كه ببێت به (1) له‌سه‌ر (100) جا ئاخر شتێك له هه‌ر (100) كوردێك یه‌كێكیان بیزانێت كوێی نهێنییه؟
له هه‌مووی گرنگتر به‌های ڕاپرسی وه‌همی چه‌نده ؟ تا چه‌ند ده‌توانیت پشتی پێ ببه‌ستیت ؟ ئه‌و ڕاپرسییه وه‌همیه‌ی كاك مه‌سعود عه‌بدولخالیق كه‌ی ئه‌نجام دراوه؟ ئه‌مانه پرسیاری ته‌كنیكی و زانستین ،ڕه‌نگه ناوبراو زۆر سه‌ریان لێ ده‌رنه‌كات.
دواجار به‌وپه‌ڕی دڵنیایی ، وه‌ك ده‌زگای تایبه‌تمه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانێی كوردستان له كایه‌ی ڕاپرسی و كاروباری هه‌ڵبژاردن، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه له هیچ ئۆرگانێكی یه‌كێتیدا ڕاپرسی له‌و جۆره نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر بیشیكهین (10000) فۆرم دابه‌ش ناكه‌ین و ئه‌نجامه‌كه‌شی هه‌رگیز ده‌ست عه‌بدولخالیق ناكه‌وێت.
PUKmediaa ده‌زگای هه‌ڵبژاردن

