فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال رایگه‌یاند كه رۆژ له دوای رۆژ حه‌شدی شه‌عبی هێزی خۆی له سنووری شنگال زیاتر ده‌كات و ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگادارین ئامانجیان داگیركردنی شنگاله، ئه‌و هه‌وڵه‌یش له لایه‌ن ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه.
قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی"چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی رۆژ له دوای رۆژ هێزی خۆیان له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال زیاتر ده‌كه‌ن، ئامانجیان له‌و هێز زیاتركردنه داگیركردنی شنگال و دروستكردنی هیلالێكی شیعییه كه ئه‌مه‌یش ئێران چه‌ندین ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌كات".
وتیشی"ئێمه‌ش وه‌ك كوردانی ئیزدی، فه‌رمانده‌یی شنگال و هێزی پێشمه‌رگه ته‌واوی خاكی شنگال به به‌شێكی دانه‌بڕاوی خاكی هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانین و رێگه ناده‌ین هیچ هێز و گرووپێك چاو ببڕته خاكی شنگال و ده‌ستی بۆ درێژ بكات".
قاسم شه‌شۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی رێز له قوربانیدانی پێشمه‌رگه بۆ شنگال و ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگالدا هات بگرێت، ره‌وا نییه جارێكی به هۆی ململانێی سیاسی و تایفیی شنگال ببێته قوربانی و خوێن له جه‌سته‌ی بچۆڕێته‌وه، ئیراده‌ی گه‌لی شنگال به ئیزدی و موسوڵمانیشه‌وه ئه‌وه‌یه حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه له شنگال نه‌مێنێت و تاوه‌كو دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كان بتوانن شارۆچكه وێران بووه‌كه جارێكی دیكه ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال باسی له‌وه‌ش كرد كه "ئه‌و گرووپه ناده‌ستوورییانه‌ی سنووری شارۆچكه‌ی شنگال به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه كه‌لوپه‌ل و سه‌روه‌ت و سامانه به‌جێماوه‌كانی هاووڵاتییانی سنووری شارۆچكه‌ی شنگال، خانه‌سۆر و ته‌له‌عفه‌ریان بۆخۆیان كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ی دارایی و هاوشێوه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خۆیاندا دابه‌شیان كردووه".
راشیگه‌یاند كه "په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامن له بازرگانیكردنی نایاسایی و به قاچاغبردنی كه‌لوپه‌لی هاووڵاتییانی سنووره‌كه، له‌و ناوچه سنوورییانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه له سنووری عێراق و سووریا، چه‌كدارانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێكی قه‌ده‌ه‌غه‌كراو له سووریاوه هاورده‌ی عێراق و سنووری شنگال ده‌كه‌ن و، ده‌رخواردی هاووڵاتییانی ده‌ده‌ن و وه‌ك خزمه‌تێك به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌فرۆشنه‌وه".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگال راشیگه‌یاند كه "ئێمه سه‌ربازین و فه‌رمانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی سه‌رووی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر كاتێك فه‌رمانی ده‌ركردنیان ده‌ربكرێت ته‌واوی خاكی شنگال له سه‌رجه‌م هێزه ناده‌ستوورییه‌كانی وه‌ك په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و لقه‌كانی دیكه به حه‌شدی شه‌عبیشه‌وه پاكده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام باشتر وایه به رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه".
