كەناڵی ئێن ئاڕتی لەهەواڵێكی بەپەلەدا بڵاوی كردەوە كە “هێزێكی چەكداری یەكێتی هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی ئەڵمانی‌و هەڕەشە دەكەن”.
كەمێك لەمەوبەر ئێن ئاڕتی هەواڵێكی بەپەلەی لەبارەی “هەڵكوتانی هێزێكی چەكداری یەكێتی بۆ سەر گوندی ئەڵمانی” بڵاوكردەوە‌و رایگه‌یاند كه “هێزه چه‌كداره‌كه له‌پاش مانه‌وه‌یان بۆ چه‌ند سه‌عاتێك له‌گوندی ئه‌ڵمانی سێ و له‌رێگه‌ی دوربینه‌وه چاودێری گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و كه‌ناڵی ئێن ئارتی-یان كردوه.
له‌باره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه سەرچاوەیەك لەناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت لەلێدوانێكدا بۆ ئاوێنە رەتیكردەوە یەكێتی هیچ هێزێكی چەكداری لەناو شاری سلێمانی جوڵاندبێت‌و وتی “هیچ هێزێكی چەكداری یەكێتی نەچۆتە سەر گوندی ئەڵمانی‌و هیچ پڕۆژەیەكی كۆمپانیای نالیا”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ شەو شاسوار عەبدولواحید خاوەنی كۆمپانیاكانی نالیا دامەزراندنی جوڵانەوەیەكی نوێی بەناوی “نەخێر بۆ ریفراندۆم” راگەیاند.
شاسوار عەبدولواحید، لەمیانه‌ی به‌شداریكردنی له‌به‌رمایه‌كی ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتیدا رایگەیاند”بەهیچ شێوەیەك نابێت ئەم ریفراندۆمە لە 25ی ئەیلولدا بكرێت”.
شاسوار پێشی وابو ئەگەر سەركردایەتی كورد سوربن لەسەر ئەنجامدانی لەو كاتەدا ئەوا “قومارێكی ترسناك بە میللەتی كورد و ژیان و خوێن و پارە و بژێوی خەڵكەوە دەكەن”..
وتیشی”بۆیە مرۆڤی عاقڵ نابێت لەگەڵ ئەو ریفراندۆمەدا بێت لە ئێستادا”.
راگه‌یاندنی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری له‌ناوه‌ندی سیاسی و هه‌روه‌ها تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكه‌وته‌وه.
