نوێترین

recent

26/07/2017

بەگەنجەکانی گۆڕان دەڵێم خۆتان هەڵمەخڵەتێنن پلەو پایەتان هەرچیەک بێت لای ئەوان کارمەندن‌و ئەوان خاوەندار.

حاکم شێخ له‌تیف

دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا خەلکانێکی زۆر هاوسۆزیەکی بێ سنوریان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی‌و لەو بێ ئومێدیەیە کە تیی کەوتبو لەدوای بەشداربونی لەدەسەڵات خەریک بو دەهاتە دەرەوە، بەڵام بەداخەوە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ، دوبارە بێ ئومێدیەکی تری لای جەماوەر گۆڕان خواز دروست کردەوە.

لەیەکەم هەنگاوی دوای مەرگی ڕێکخەری دامەزرێنەرو وەک شکاندنیکی ڕاستەوخۆی پەیامەکەشی لەهەڵبژاردنێک کە پڕبو لەدەستەگەری و ڕێککەوتن (بەبەڵگەوە) بۆ دەرچواندنی پاسەوانی کۆن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن (مەکتەبی سیاسی ) بەکامیلی گەنجەکانیان دورخستەوە یان ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن.

پاسەوانی کۆن کە دەیان وت بۆ پارەو دەسەڵات نەهاتوینەتە دەرەوە بەم کردەوەی ئەمڕۆ سەلماندیان کە وانیەو دەبێت لەبێشکەوە بۆ قەبر ئەندامی مەکتەببی سیاسی بن، دەنا دەبوایە هیچ نەبێ جگە لەڕێکخەری گشتی کە ئاساییە لەئیستادا بۆ یەکێک لەکۆنەکان بێت، بەڵام دەبوایە هیچ نەبێت ٤ کەس یان ٣ کەس بەلانی کەمەوە لەئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بۆ گەنجەکان بێت.

بەگەنجەکانیش دەڵێم خۆتان هەڵمەخڵەتێنن پلەو پایەتان هەرچیەک بێت چەن بەگۆڕانەوە ماندو بن خۆتان هەموتان لای ئەوان کارمەندن‌و ئەوان خاوەندار.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085