نوێترین

recent

23/07/2017

ڕێککەوتنێکی نهێنی پارتی و پەکەکە ئاشکرا دەبێت



پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی‌ و مورد قەرەیلان لەسەر چەند پرسێكی سیاسی‌و بازرگانی ڕێككەوتوون، لەدوای ئەو هەنگاوەشەوە كۆتاییان بەبارگرژییەكانی نێوانیان هێناوە. 

هەفتەنامەی ژیان لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە باسی لەوە کردووە"هەردوو حزبەكە لەسەر ئاستی باڵا كۆبوونەتەوە‌و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون". 

هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوەش رێكەوتون"کە پارتی نەبێـتە رێخۆشكەر بۆ ئەوەی توركیا بەهێزی زەمینی لەپەكەكە بدات‌و پەكەكەش بەشێك لەگەریلاكانی لەخاكی شەنگال، بكشێنێتەوە". 

ئەمەش دوای ئەوەی کە ململانێیەكانی نێوان پارتی و پەکەکە گەیشتە ئەوپەڕی ئاڵۆزی، كاتێك لەئازاری ئەمساڵدا شەڕ لە نێوان یەبەشەو فەرماندەیی رۆژ، وەكو هاوبەشی هەردوولا لەناوچەی شەنگال دروستبوو.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085