نوێترین

recent

29/10/2016

باکوری کوردستان.. سەرۆک شارەوانی شاری سرت ساڵێک زیندانی دەکرێت



سەرۆک شارەوانی شاری سرتی باکوری کوردستان بە تۆمەتی پشتگیریکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵێك زیندانی دەکرێت.

ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی ٢٨ی تشرینی یەکەم دادگای تورکیا بە بێ ئامادەبوونی تونجەل بەکرهان سەرۆک شارەوانی شاری سرت بە تۆمەتی " بڵاویکردەنەوەی پڕوپاگەندەی تیرۆرستی"سزای ساڵێک زیندانی بۆدەرکردووە .

بەکرهان لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی گەلان بە سەرۆک شارەوانی شاری سرت هەڵبژێردرابوو.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی ٢٥ی تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ هێزە ئەمنییەکانى تورکیا گوڵتان کشاناک و فرات ئانلى هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەدیان دەستگیر کرد و ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتى بە دواى خۆیدا هێناوە و لە باکوورى کوردستان و وڵاتانى ئەوروپا ژمارەیەک خۆپیشاندان بۆ پشتیوانى لە هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەد بەڕێوە چوون.

لە دواى دەستگیرکردنى هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەد، پۆستەرى دروشمەکان بۆ ئازادیى هاوسەرۆکانى شارەوانیى ئامەد لە سەر بیناکە کۆکراونەتەوە و پۆلیسى تورکیاش ئاڵایەکى گەورەى حکومەتەکەیانی بە بینای شارەوانیى ئامەددا هەڵواسیوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085