
ڕاوێژكارێك لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشڕەوییەكانی هێزەكانی پێشمەرگەیان بەرە و شاری موسڵ ڕاگرتووە، دەشڵێت، ئەم هەوڵەش بۆ بە مەبەستی ڕێگە خۆشكردن بۆ بەشداریكردنی توركیا لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵ.
سەعید كاكەیی، راوێژكاری مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی، باسی ئەوە دەكرێ كە بە داوای توركیا، بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشڕەویەكانی هێزەكانی پێشمەرگەیان بەرەو شاری موسڵ ڕاگرتووە.
وتوشیەتی، هۆكاری ڕاگرتنەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە شاندێكی عێراقی لەم هەفتەیەدا بچێتە ئەنكەرە بە مەبەستی ڕێگە خۆشكردن بۆ بەشداریكردنی توركیا لە پرۆسەی ئازادكردنی شاری موسڵ.
