
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی تایبەت ئەمرۆ باڵی ناوەندی بریاری یهكـێتی ھەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دەنێت.
دوێنێ وتەبیژی ناوەندی بریار رایگەیاند بەیانی سوپرایزمان دەبێت ، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند سوپرایزەکەی ناوەندی بریار جیاکردنەوەی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی دەبێت لە یەکێتی کە حەوت پەرلەمانتار لەخۆ دەگرێت.
ناوی ئەو کەسانەش کە تاوەکو ئێستا زانراون بریتین لە
( رێواس فایەق، گەشە دارا، قادر رەزگەیی ، سالار محمود، عباس فتاح، سەرکەوت سەرحەد، سعید مەسیفی).
ھەر بە پێی زانیارییەکان ئەگەری دووەمی موفاجەئەکە بڕیارە ئەمرۆ باڵی ناوەندی بڕیار رایبگەیەنن راگەیاندنی مینبەرێکی نوێیە لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و مەڵبەندو سەرجەم ئۆرگانەکان.
تاكو ئێستا ئهوه سیناریۆ ئامادهكراوهكهی ناوهندی بڕیاره ڕوونیه ئاخۆ ئهمرۆ هیچ گۆڕانێك روودهدات له سیناریۆكه. یاخود وهك خۆی جێبهجێ دهكرێت.