نوێترین

recent

04/02/2016

هەموو ڕۆژانێکی ۵شەممە کرا بە پشوی فەرمی

بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر رایگەیاند، لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بڕیاردراوە، هەموو پێنج شەممەیە بكرێتە پشوو بۆ كارمەندانی پەروەردەی شارباژێڕ.

راوێژ عەتا بەرپرسی راگەیاندنی پەروەردەی شارباژێر رایگەیاند، لە كۆبونەوەی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و لێپرسراوی بەشەكاندا بڕیار درا، كە هەموو رۆژێكی پێنج شەممە بكرێتە پشووی فەرمی بۆ فەرمانبەران و لە هەفتەیەكیشدا تەنها دوو رۆژ دەوام بكەن.

وتیشی:" بڕیارەكە لە رۆژی یەك شەممەی داهاتوو 7 شوباتەوە جێبەجێ‌ دەكرێت و بەردەوام دەبێت تا ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی دارایی".

ماوەی چەند مانگێگە، بەهۆی دواكەوتنی موچەوە فەرمانبەران چەند رۆژێكیان كردووە بە پشوو و دەوام ناكەن و بەبڕوای چاودێرانی ئابوریش دەوام نەكردنی فەرمانبەران زیانی زۆری ئابوری بە هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085