نوێترین

recent

04/02/2016

پەرلەمانتارێكی پارتی: بەوەزیرەكانی گۆڕانمان وتووە بچن ئیسراحەتێك بكەن

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان بەڕێزەوە بووەو بڕیارێكی یەكجاری نەبووە.

ڤەمان فەیسەڵ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە دەركردنی وەزیرەكانی گۆڕان لە حكومەت، پێویستییەكی قۆناغەكە بووەو بەو پێیەی رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان ئەوان و گۆڕاندا هەبووە، دەبوو وەزیرەكانیان پێوەی پابەند بوونایە، بەڵام بەوهۆیەوە كە بەپێچەوانەوە مامەڵەیان كردووە، بەڕێزەوە پێیان وتراوە بڕۆن ئیسراحەتێك بكەن، ئەگەرنا لابردنەكەیان یەكجاریی نەبووە.

پەرلەمانتارەكەی پارتی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی ئاراستەی رادیۆ نەوادا سەرەڕای ئەو قسانە، بەپێویستیزانی ئەگەر پەرلەمان كارا كرایەوە بژێوی هاووڵاتیان بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی پێشیوایە ئەگەر حیزبە سیاسیەكان هاوكاری نەكەن، ئەوا پەرلەمان سەركەتوو نابێت. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085