نوێترین

recent

05/02/2016

پیرباڵ ـ نە سلێمانی پیاوی تیایە ، نە هەولێر دەیەڵێت نێچیر سەرۆکی وەزیران بێ

مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بەوە دەكات "سلێمانی پیاوی تیا نیە، دەشبێت تا 14/2ی ئەمساڵ نێچیرڤان بارزانی حكومەت هەڵبوەشێنێتەوە".

فەرهاد پیرباڵ مامۆستای زانكۆ بە ئاوێنەی راگەیاند "لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەم كە خێمەیەك لەپێش پەرلەمانی كوردستان هەڵبدەم، بۆ ئەوەی ریشەكێشی حكومەت بكەین، چیتر نابێت حیزبەكان لەپەرلەمان بن، دەبێت لەبری فراكسیۆنی حزبەكان، فراكسیۆنی شەهیدان و ئێزدییان و خوێندكاران و هەژاران و جوتیاران و قەحپەی تێدابێت".

پیرباڵ دەشڵێت "سلێمانی پیاوی تێدانیە، ئەگەر پیاوی تێدابوایە و غیرەتیان هەبوایە دژ بە ئێرانچییەكان هەڵدەستان و شۆڕشیان دەكرد، هەولێر نەچۆتە ژێر حوكمی ئێران و توركیاوە، هەولێر قسە ناكات، كە قسەیكرد كرداری دەبێت، لە ئەمرۆشەوە پرۆژەكەم جێبەجێ دەكەم".

لەكۆتاییشدا فەرهاد ئاماژە بەوە دەكات "دەبێت نێچیرڤان بارزانی تا رێكەوتی 14/2ی ئەمساڵ حكومەتەكەی رادەستی میللەت نەكات، ئەوا كۆتایی حكومەتەكەیەتی".

ئاوێنە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085