نوێترین

recent

05/02/2016

خشتەیەكی نوێی موچە بڵاودەكرێتەوە

دواى بڵاوكردنەوەی خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم ، لەمەر چارەسەری قەیرانی دارایی، لە ئێستادا خشتەیەكی نوێتر بڵاوكراوەتەوە ، بە پێی ئەم خشتە نوێیە پاشەكەوتكردنی بەڕێژە و ژمارەی فەرمانبەران دیاریكردووە، كە زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە.

بە پێی خشتەكە ئەو فەرمانبەرانەی نزمترین پلەی وەزیفیان هەیە، و زۆرترین مووچە خۆرن لەهەرێمی كوردستاندا ژمارەیان 415 هەزار كەسە مووچەكەیان لە نێوان (100 – 200 ) هەزار دینارە، و بڕی15%ی مووچەكەیان پاشەكەوت دەكرێت، ئەم ژمارەی مووچە خۆرانە كەم ئەندام و بیمەی كۆمەڵایەتیش دەگرێتەوە.

خشتەكە :

Picsart-24-02-23-21-31-09-085