د . محمد امين گه نا وى
ئه‌گه‌ر مرۆڤ وه‌ک بونه‌وه‌رێکی (organism) ی سروشتی وه‌ربگرین که هێشتا به‌های
ئاینی و ئاکار و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵایه‌تی کاریگه‌ری ته‌واویان له‌سه‌ر سلوک نه‌بوه‌و
نه‌بوه‌ته هێزی پاڵنه‌ر و پێوه‌ر هیچ ئه‌ندامێکی له‌شی مرۆڤ وه‌ک سه‌رو گه‌ده
هێزی دینامیکی و کاریگه‌ر نه‌بووه له‌سه‌ر
ژینگه‌ی ژیانی ماددى و مانه‌وه له
ژیان.
هه‌ڵبه‌ته مرۆڤى فطرى/سه ره تايى وه‌ک هه‌ر ئۆرگانزمێکی تر غه‌ریزه‌کان کاریگه‌ریان
هه‌بووه له‌سه‌ر هه موو سلوکێكى ، به‌ڵام کاتێک مرۆڤ به‌پێی تیۆری ماتریالیزمی
مێژوویی له‌رووی عه‌قڵیه‌وه گه‌شه‌ی کرد‌و پێویستیه فسیۆلۆجیه‌کانی فه‌راهه‌م کرد
به پێویستی به‌ئارام کردنی (تێرکردنی) گه‌ده‌ی
ئيتر وه‌رده وه‌رد مۆخی که‌وته کار به‌وه‌ی
که به پێ ى گه‌شه‌ی پێویستیه ماددييه كانى ئه مجار معنه ويه كان بیربکاته‌وه له ديارده كانى ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری . سه‌رئه‌نجام ئاکامی به‌کارهێنانی
سه‌ر(مۆخ) ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه مه‌زنه‌یه که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین له هه‌موو
بواره كانى ژيانا .
له‌به‌رئه‌وه ده‌بینین په‌یوه‌ندیه‌کی پێچه‌وانه هه‌یه
له‌نێوان سه‌رو گه‌ده‌دا واته که سه‌ر (مۆخ) جوڵاو کاری کرد گه‌ده ئارام ده‌بێت
به پێچه‌وانه‌وه‌ش چ له سه ر ئاستى تا ك، كؤمه ل
يا ده سه لات که مۆخ له کارکه‌وت و توانای نه‌ما گه‌ده ده‌جوڵێ .
که سه‌ر جوڵا واته بریارو سلوک و کار به عه‌قڵ ئه‌نجام
ده‌درێت به‌ڵام که سه‌ر وه‌ستا و حاجز ما له
چاره سه ر وه گه‌ده ده ستى كرد
به جوڵه ئیتر سروشتی ئاژه‌ڵی که سلوک و زمانه‌که‌ی هێز
و به‌کارهێنای هێزه ده‌ست به‌کار ده‌بێت. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی بیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئاره‌زوی ئامانجی مرۆڤ به‌ره‌و ژیانێکی پێشکه‌وتوو وه شارستانی ئارام کردنی گه‌ده بوو به مه‌رج ، وه
مه‌رجیش بۆ ئارام کردنی گه‌ده له‌سه‌ر ئاستی تاک و نه‌ته‌وه‌و نێونه‌ته‌وه‌یی ئابورى شیاو‌و ته ندروست وه داد په روه ريه له‌گه‌ڵ
ژینگه‌ی ته‌ندروست بۆ گه‌شه و پایه‌داری ئابوری. به درێژایی مێژووی کۆن و هاوچه‌رخ
نائارامی گه‌ده(برسیه‌تی) واته جوڵانی گه‌ده‌کان هۆکارو هان ده رى سه‌ره‌کی شۆڕش
و راپه‌رین و جه‌نگه‌کان بووه.
هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ش که گۆڕان کاری له
ئه‌نجامی عه‌قڵ و مۆخی سه‌ره‌کانى ده سه لات دارانه و ه ئه‌نجام ئه درێ و ورگه‌کان ئارام ئه كه نه وه ئه توانن
ئارامی و ئاشتی ناو کۆمه‌ڵ بپارێزن به‌ڵام له‌و شوێنانه که سه‌ری ده‌سه‌ڵاتداران
له عه قل و داهێنان و نؤى كردنه وه ئه‌وه‌ستێ وه نا توانن گه‌ده‌كان ئارام بكه ن
ئيتر جوڵه‌ی گه‌ده‌کان ده‌ست پێ ده‌کات و
هێزه‌کان ده‌که‌ونه کار، بۆ نمونه شێر که گه‌ده‌ی جوڵا چاپۆک و هێز به‌کاردێنێت.
مرۆڤه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنێنه‌وه بۆ مرۆڤی سروشتی غه‌ریزی وه‌ک شێر هه‌رچی هێزیان هه‌یه
به‌کاری دێنن تا شتێ په‌یدابکه‌ن و گه‌ده
ى پێ ئارام بکه‌ن.
له هه‌ر شوێن و کاتێک که‌سه‌ر وه‌ستا له ئه‌نجام دانی
کار بؤ تێر كردنى گه‌ده‌كان و ئارام
كردنيان ئیتر گه‌ده بۆ خۆی به‌م کاره هه‌ڵده‌ستێت ، واته ئه‌گه‌ر گه‌ده به‌کاری سه‌ر هه‌ڵسا هه‌موو له‌ش بؤ خزمه
تى خؤى به كار دێنێ و ده‌کاته قوربانی به سه ريشه وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ر کاری خۆی کرد‌و جوڵا هه‌موو له‌ش ده‌خاته ئاسوده‌یی و حه‌سانه‌وه له
ر ێگه ى
پر كردنى گه‌ده‌كانه وه .
ده‌توانین بڵێین ئاستی کاردانه‌وه و به‌کارهێنای سه‌ر
یان گه‌ده پێوه‌ره بۆ پێشکه‌وتنی هزری و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگای پێشکه‌وتوو
به‌سه‌ر کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانی ژیان و ژینگه‌ی
ژیان به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که سروشتین به‌سه‌ر هه‌ست و کاردانه‌وه‌یان که‌مه
یان هه‌ر نیه به‌ڵکو هه‌موو هه‌ست و کاردانه‌وه‌یان له گه‌ده‌وه يه وه به پالنه‌ری
گه‌ده ده‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه له م
کۆمه‌ڵگايانه دا گۆڕان کاریه‌کانی
ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری له خواره‌وه/ گه‌ده به تا له كان /برسيه
كانه وه ده‌ست پێ ده‌کات نه‌ک له سه‌ره‌وه
بۆیه ده‌رگای هه‌موو ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوه‌کان کراوه ئه بێ ئه گه ر سه ر ه
كان واته
عقل و زانين نه بنه فرياد ره س بؤ
ورگه كان.
