\گۆرانیبێژێكی كورد كه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه مه‌به‌ستی بووه بگات به وڵاتانی ئه‌ورووپا و له‌ده‌ریای ئیجه‌دا به‌هۆی نقووم بوونی به‌له‌مێكه‌وه خنكاوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له هونه‌رمه‌ندانی شاری سلێمانیه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، 6 رۆژ پێش ئێستا ئه‌و كه‌شتیه‌ی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ی تێیدابووه وه‌رگه‌ڕاوه و زۆرینه‌ی سهرنشینهكانیشی خنكاون، هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی 6 سه‌رنشینی كه‌شتیه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ته‌رمی "ئالان عه‌لی"، نه دۆزراوه‌ته‌وه و بێ سه‌رو شوێنه.
ئالان عه‌لی، نزیكه‌ی 15 رۆژه به مه‌به‌ستی كۆچكردنی بۆ ئه‌ورووپا له وڵاتی توركیایه، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جارێك هه‌وڵی گه‌ییشتنی به وڵاتی یۆنان داوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوونه.
ئالان عه‌لی، به‌هۆی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (كۆڕه‌ك ئه‌كادیمی) له كه‌ناڵی كۆڕه‌ك، ده‌ستی به كاری هونه‌ری كرد، هه‌روه‌ها به‌شداری له ئاهه‌نگ و بۆنه تایبه‌تیه‌كان كردووه و چه‌ند كلیپێكیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
