ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، په‌رله‌مان پێویستی بهكۆمیتهی ئاسایكردنه‌وه‌ی سیاسی نیه، چونكه به‌بڕیاری حزب پهكیخراوه، یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێكه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ پارتیدانیه.
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێم و له‌دوای سه‌ردانی لیژنه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم، ئاماده‌ن به‌شداری حكومهتو په‌رله‌مان بكه‌نه‌وه، سوریشن له‌سه‌ر دكتۆر یوسف محه‌مه‌د كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت.
له‌میانی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی شیكردنهوی NNAهیدا (د. به‌هار مه‌حمود) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌لایه‌وه ئاسایه‌و ئه‌گه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ پێش 12ی 10-2015 ، چونكه په‌رله‌مان ئیشكالی نیه‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كێشه‌ی هه‌یه.
به‌هار مه‌حمود وتی:"له‌به‌ربه‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیانو دۆخی خراپی ئابوری ئه‌گه‌رلیژنه‌ی ئاسایكردنهوهكه سه‌ردانی گۆڕانیان كرد، ئه‌وا گوێیان لێده‌گرین".
به‌هار مه‌حمود جه‌ختیكرده‌وه، ته‌نها له‌هه‌رێمی كوردستاندا حزب ده‌توانێت دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی وه‌كو په‌رله‌مان په‌كبخات، به‌ڵام سه‌روه‌ربونی یاسا ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م دۆخه، ئه‌وله‌ویه‌تی گۆڕانیش شه‌فافكردنی دۆسیه‌ی نه‌وت، به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی چاكسازیهكانو چاره‌سه‌ركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه.
لهههمانبهرنامهشدا (ته‌لار له‌تیف) ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌فراكسیۆنی سه‌وز ڕایگه‌یاند، په‌رله‌مان كارایه‌و به‌بڕیارێكی حزبی په‌كخراوه‌و كاره‌كانی ڕاگیراوه، بهههمانبڕیاریش ده‌توانن پهرلهمانو حكومه‌ت كارابكرێته‌وه، په‌رله‌مانتارانیش ڕۆڵی چاودێری خۆیان بگێڕن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی:"حكومه‌ت به‌بێ په‌رله‌مان ناتوانێت چاكسازی بكات‌و ڕوبه‌ڕوی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ش نایاساییه‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی ده‌وێت".
ته‌لار له‌تیف ڕه‌تیكرده‌وه، كه یه‌كێتی هیچ ڕێكه‌وتنێكی نهێنی هه‌بێت له‌گه‌ڵ پارتیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌كتیڤكردنی سندوقی داهاته نه‌وتیه‌كان ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ شهفافبونی داهاته نه‌وتیه‌كان، حكومه‌ت بۆ چاكسازی پێویستی به‌هه‌مواری یاساكان ده‌بێت، كه ئێستا گومانیش له‌كه‌یسی غازیش دروستبوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌ڵكشاندایه‌و خیانه‌تی زه‌وجی، جیابونه‌وه‌و له‌شفرۆشی په‌ره‌یان سه‌نده‌وه‌و حكومه‌ت به‌رپرسیاره.
