نوێترین

recent

01/02/2016

"مالکی لە خەودا بووە ئاگادا کراوەتەوە وەفدی هەرێم سەردانی دەکات"

سەردانەكەی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، تائێستا دەرئەنجامێكی دڵخۆشكەری نەبووە بۆ خەڵكی كوردستان، ناوەڕۆكی راگەیەندراوەكانی هەردوولاش زۆر ئاسایین‌و هیچی نوێی تێدا نییە

سەردانەكەی وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، تائێستا دەرئەنجامێكی دڵخۆشكەری نەبووە بۆ خەڵكی كوردستان، ناوەڕۆكی راگەیەندراوەكانی هەردوولاش زۆر ئاسایین‌و هیچی نوێی تێدا نییە، بەڵكو دیدارو كۆبوونەوەی نێوان وەفدەكەو نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق سەرنجی زیاتری لەسەرە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردوەتەوە ، كۆبوونەوە لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاساو سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، كە لەسەردەمی ئەودا پەیوەندی نێوان هەرێم‌و بەغدا بەتەواوی خراپ بوو، لە ئەجێندای كۆبوونەوەكانی وەفدەكەدا نەبووە، بەڵكو لەسەر داوای نێچیرڤانی بارزانی سەرۆكی وەفدەكەی هەرێم بووەو مالیكی-یش لە خەودا بووە كاتێك بە تەلەفۆن خەبەریان كردۆتەوەو ئاگاداریان كردۆتەوە كە وەفدەكەی هەرێمی كوردستان سەردانی دەكەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085