کریستۆڤه‌ر هێڵ، باڵیۆزی پێشوی ئه‌مریکا له عێراق، به‌ڵێنی ڕه‌وانه‌کردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ته‌واوی داوه له‌باره‌ی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێم، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک سیاسی و به‌رپرسی هه‌رێمی کوردستانه‌وه، ده‌سته‌ی نهزاههیش له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه‌وه دێته سه‌ر خه‌ت.
ماوه‌یه‌که، پرسی بردنه ده‌ره‌وه‌ی پاره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک سیاسی و به‌رپرسی هه‌رێم، له میدیایی ناوخۆی و ده‌ره‌وه‌دا باسێ لێوه‌ده‌کرێت و له ئاستی باڵای سیاسییه‌کانی کوردستانیش پشڕاستکراوه‌ته‌وه.
له میدیا‌و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، هه‌ندێک نوسراو بڵاوده‌کرێته‌وه که ده‌وترێت له‌لایه‌ن کریستۆڤه‌ر هێڵه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه، که تێیدا ئاماژه به بردنه ده‌ره‌وه‌ی بڕی 80 ملیار دۆلاری هه‌رێم ده‌کرێت بۆ بانقه‌کانی ده‌ره‌وه.
شێرکۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراق، به ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی وتوه، که په‌یوه‌ندییان به هێڵه‌وه کردوه‌و به‌ڵێنی داوه، ته‌واوی به‌ڵگه‌کانی ئه‌و پرسه بنێرێت.
زانیاری و قسه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه، وایکرد ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی هه‌رێم، بێده‌نگی بشکێنێت و ده‌ڵێت:"ئێمه‌یش ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆمان ده‌که‌ین و په‌یوه‌ندی زۆرباشمان له‌گه‌ڵ باڵوێزی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌وروپادا هه‌یه".
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆکی ده‌سته‌که، به هاوڵاتی وتوه، "ئالیه‌تی قانونی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی وڵات زۆر دورو درێژه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه کۆڵبده‌ین له گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی هاوڵاتیان، که براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و له بانقه‌کان دانراوه".
