یه‌كێك له‌وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كه به‌شدار بووه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئهمڕۆیئهنجومهنی وه‌زیران ئاشكراى كردووه كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌كراوه كه له‌مه‌ودوا 30 رۆژ جارێك موچه بدرێت، به‌ڵام به‌پێی داهاتی نه‌وت و هه‌فته‌ی داهاتووش موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌م دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ دواڕۆژ ئاشكراى كرد كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه له‌ساڵی 2016دا هه‌موو مانگێك موچه دابه‌شده‌كرێت و هه‌فته‌ی داهاتووش ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد كه باس لهوهشكراوه كه موچه‌ی پێنج چوار مانگی ساڵی رابردوو لای حكومه‌ت ده‌بێت وه‌كوو قه‌رز و باس لهدابهشكردنیان نه‌كراوه.
باسی لهوهشهكرد كه حكومه‌ت راگهیهندراێك بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رایناگه‌یه‌نن كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پله باڵاكان چه‌ند كه‌مده‌كرێنه‌وه.
