سیاسەت دەبە وەشاندن نی یە ، سیاسەت شەڕە بۆكسی نێوپەرلەمان نی یە ، سیاسەت تەپڵ لێدان نی یە ، سیاسەت هاندانی گەنج و بە كوشتدانی و دواتر بە ئاژاوەگێڕ لە قەڵەم دان نی یە ، سیاسەت ڕاكردن نی یە بۆ ئەوروپا ،،،
جارێ لێدەگەڕێم لە سیاسەت و چیرۆكێك ئەگێڕمەوە
سەگ و پشیلە بوو بەشەڕیان ، سەگ لە چوار بێچوو ، سێ بێچوی پشیلەكەی خوارد كەچی هەر كاتێك پشیلەكە سەگەكەی دەبینی دەستی دەكرد بە میاو میاو ، قەلەڕەشیش ووتی دە پشیلەی ڕەزاقورس لەدەمی خۆت بكەوە كە ناتوانی هیچ بكەی دەواز بهێنە با ئەو بێچوە ناشرینەشت كە ماوە نەی خوات ،،،
ئێستا گۆڕان وەك پشیلەكەی لێ هاتوە پارتی لە پەرلەمان و حكومەت بەشەق دەری كردن ، ڕێگەی هەولێری لێ گرتن ، كەچی وەك پشیلەكە هەر میاو میاوێتی
گۆڕانی دۆڕاو و هەندێك لە سەركردەو كادیرە هەڵهاتوەكانی یەكێتی وەك بۆق قیڕە قیڕیانە و دەستیان داوەتە خراپەكاری بەرامبەر قوباد تاڵەبانی ، سەیرە ئەمانە دەیانەوێت قوباد تاڵەبانی بكەنە پیاوێكی هەرزەو لە شاشەكانەوە قسەی بێ مانا بكات بەڵام ئەوە لە قوباد تاڵەبانی ناوەشیتەوە چونكە سیاسەت دەكات نەك شەڕە گەڕەك ، سیاسەت دەكات نەك ئاژاوەگێڕی ،
بۆیە بەڕێز قوباد تاڵەبانی چیرۆكی سەگ و پشیلەكەیان بۆ بگێڕەوە
hunar.talabani
