هه‌رێم ڕێگای تر هه‌ڵده‌بژێرین،عێراق و ئێران"ڕێگاناده‌ین ده‌بێت هاوڵاتیان بۆ عه‌مره بچن بۆ نه‌جه‌ف نه‌ك بۆ سعودییه،ئه‌م ساڵ 31 هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێم سه‌فه‌ری عه‌مره‌یانكردوه
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌قاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند" ماوه‌ی نزیكه‌ی 2 مانگه پرۆسه‌ی عه‌مره ده‌ستی پێكردووه و هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانه‌وه چونه‌ته سعودییه بۆ به‌جێ هێنانی سونه‌تی عه‌مره".
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتیشی"به‌ڵام تاكو ئێستا له ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه یه‌ك كه‌س نه‌چووه‌ته عه‌مره و هیچ ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه تاكو ئێستا نه‌كراوه، ده‌نگۆیه‌كمان بیستوه به‌ڵام به‌ڕه‌سمی پێ مان نه‌وتراوه به‌ڵام ده‌وترێت عێراق و ئێران باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه پێویست ناكات هاوڵاتیان بچن بۆ سعودییه بۆ عه‌مره بچنه نه‌جه‌ف بۆ به‌جێهێنانی ئه‌و سونه‌ته".
نه‌قشبه‌ندی ئاشكراشی كرد" ئه‌وه كێشه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان یش دروستكردووه و تاكو ئێستا كاری عه‌مره و حه‌جی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه بووه گه‌ر بێت و ئه‌وبڕیاره جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وه كێشه‌ی گه‌وره بۆ هه‌رێم دروست ده‌بێت و پێویسته‌هه‌رێم بیر له‌ڕێگه و وڵاتی دیكه بكاته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره، هه‌رێمیش تاكو ئێستا بێ ده‌نگه و هیچ نه‌كراوه ته‌نها به‌ڕێوبه‌رایه‌تی حه‌ج و عه‌مره داوای ته‌ندری له‌كۆمپانیاكان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عه‌مره".
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئه‌وه‌شی وت" له‌م ساڵی 2015 (31)هه‌زار هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان سه‌فه‌ری عه‌مره‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌رعه‌مره‌كارێكیش بڕی (50)دۆلاری داوه‌ته حكومه‌تی عێراقی له‌كاتێكدا هیچ كارێك بۆعه‌مره‌كاران ناكه‌ن و وه‌رگرتنێكی بێ ماعنایه و ته‌نها پانزه دۆلاری بۆ عه‌مره‌كان سه‌رف ده‌كرێت و پێویست ناكات ئه‌و پاره بدرێته عێراق".