

ئاژانسه‌كان بڵاویانكردۆتەوە: ئه‌و دایكه ناوی نه‌جله‌یه‌و ته‌مه‌نی 39 ساڵانه‌و له‌ناوچه‌ی رۆز فه‌ره‌ج له‌باكووری قاهیره ده‌ژی، دوای سزادانی منداڵه تاقانه 9 ساڵانه‌كه‌ی ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
نه‌جله دوای مردنی منداڵه‌كه‌ی لاشه‌كه‌ی ده‌خاته ناو كیسه‌یه‌كه‌وه‌و ده‌یبات له‌كێڵگه‌یه‌ك له‌پارێزگای جیزه ده‌ینێژێت.
دواتر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، پێش هاتنه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، كه‌لوپه‌له‌كانی تاوانه‌كه له‌ناو ده‌بات و، كه‌هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، پێی ده‌ڵێت، كه‌كوڕه‌كه‌ی ناردوه بۆ كڕینی هه‌ندێك كه‌لوپه‌ل و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
پاشان بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه له‌دیار نه‌مانی كوڕه‌كه‌ی، پۆلیسیش پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌نه‌جله تاوانباره‌كه‌یه‌و ده‌ست به‌جێ ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، له‌دوای ده‌ستگیركردنیشی دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه.
و/ هاژه باست