نوێترین

recent

10/12/2015

فه‌توایه‌كی‌ نوێ له‌باره‌ی‌ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی‌

زاناییه‌كی‌ ئاینی ئه‌زهه‌ر، فه‌توایه‌كی‌ جیاواز له‌ باره‌ خواردنه‌وه‌ی‌ "مه‌ی"وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌ینێت، خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ به‌ راشكاوی‌ قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه‌.

شێخ مسته‌فا راشد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانا ئاینییه‌كانی‌ زانكۆی‌ ئه‌شره‌ف له‌ مسڕ راگه‌یاند:" خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ حه‌رام نییه‌".

ئه‌و زانا ئیسلامییه‌، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئیسلام و ئایته‌ پیرۆزه‌كانی‌ قورئان خواردنه‌وه‌ی‌ "مه‌ی‌"یان به‌ راشكاوی‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌.

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌لفزیۆنیی كه‌ناڵی‌" الحیاه‌"، شێخ مسته‌فا، وتیشی :" حه‌دی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دانه‌نراوه‌ كه‌ مه‌ی‌ ده‌خۆنه‌وه‌، سنووری‌ راشكاوانه‌ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی‌ نییه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌ قورئاندا وتوویه‌تی‌ :" خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌، گوناحه‌" داواشی له‌ خه‌ڵكی‌ كردووه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ لێی ، حه‌رامی‌ نه‌كردووه‌ "وه‌كخۆی‌ وتی‌".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ ده‌قی‌ ئایته‌كان بۆ خه‌ڵكی‌ روون بكرێنه‌وه‌.

وته‌كانی‌ ئه‌و زانا ئیسلامییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سورتی‌ "المائده‌" له‌باره‌ی‌ مه‌ی‌ خواردنه‌وه‌وه‌ ئه‌م ئایته‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ هاتووه‌ :"
    ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ  .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085