نوێترین

recent

09/12/2015

فەتلاوی 50 ئیمزا بۆ كەمكردنەوەی بودجەی هەرێم كۆدەكاتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات كە ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر دوو بڕگە پڕۆژەی مافە داراییەكانی هەرێم دواخرا، دوای ئەوەی حەنان فەتلاوی 50 ئیمزای لەسەر كەمكردنەوەی مافەداراییەكانی هەرێم كۆكردبوویەوە.

ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "ئەمڕۆ توانیمان بۆ ماوەی (۷) سەعات کۆبونەوەی یەکەم ئەنجام بدەین لەسەر (۱٤) مادەی پرۆژەکەکە لەناویاندا (۳) مادەی باسی هەرێم بوو".

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرایدەكات كە "دوو گرفتی گەورە لەڕێمانە لەم پرۆژەیاسایەدا کە مادەی (۱٠) فەقەرەی سێیەم، دەیانەویت خەرجیە حاکمەکانیش بگرێتەوە".

دەشڵێت "مادەی (۱٠) فەقەرەی یەکەم بڕگەی (ب) کەباس لە شایستەداراییەکانی نێوان هەرێم بەغداد دەکەن کە ئەم بڕگەیە حنان فەتلاوی (٥٠) واژوی بۆ کۆکردوەتەوە دەیانەوێت ئەوڕاپۆرتەی دیوانی رەقابەی مالی حکومەتی ئیتیحادی باسی لێوەدەکات کە حکومەتی هەرێم بەبڕی (۳۷) ترلیۆن زیادەی وەرگرتوە دەبێت پاکتاوی بکات".

حاجی رەشید رایدەگەنێت كە دواتر هەردوو بڕگەکە دواخرا، بەڵام لەڕۆژانی داهاتوودا دێتەوە بەرباس و خواس نازانین بە کوێ دەگات.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085