له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لیژنه‌ی ئه‌منى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڕایگه‌یاند: فه‌رمان به سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌مرۆ له كاتى ڕوودانى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه نه‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سه‌شى كه ته‌قه بكات خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
هه‌ر له گۆنگره‌كه‌دا لیژنه‌ی ئه‌منى شارى هه‌ڵه‌بجه داوای له خۆپیشانده‌ران كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى خولقاندنى توندوتیژى نه‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌كانیان بكه‌ن.
جێى ئاماژه‌یه له ئێستادا خۆپیشاندانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه
