نوێترین

recent

11/10/2015

لەسلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندان دەستی پێكردەوە


لەپارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە خۆپیشاندان‌و نارەزایەتیەكانی مامۆستایان‌و فەرمانبەران لەبەرامبەر پێنەدانی موچەكانیان دەستیپێكردەوە. 
ئەمڕۆ (یەكشەممە) مامۆستا‌و فەرمانبەرانی شارەكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان دەستپێكردەوە‌و داوا لەحكومەتی هەرێم دەكەن كە موچەی سێ‌ مانگی رابردویان بۆ خەرج بكەن. 
خۆپیشاندەران جەغت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە هەتا موچەی ئەو سێ‌ مانگەی رابردویان بۆ خەرج نەكرێت ناگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان‌و فەرمانگە‌و ناوەندەكانی خوێندن. 
سەبارەت بەبەیاننامەی یەكێتی مامۆستایانیش كەلەبارەی خۆپیشاندانی مامۆستایان بڵاوی كردەوە مامۆستایانی خۆپیشاندەر رایانگەیاندوە كە ئەوان هیچ رێكخراو‌و سەندیكایەك بەنوێنەری خۆیان نازانن‌و هەتا ئامانجەكانیان نەیەتەدی‌و ئەو سێ‌ موچەیەی مانگەكانی رابردو وەرنەگرن ناگەڕێنەوە بۆ سەر كارەكانیان. 
Picsart-24-02-23-21-31-09-085