پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەبارەی پشێویەکانی ھەرێمی کوردستان ھاتەدەنگ و بەتوندیش ڕوبەڕوی ئەو تۆمەتانە دەبێتەوە، کە تۆمەتباری دەکەن بەبەشداریکردن لەھێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتی لەدەڤەری پشدەر (قەڵادزێ و ژاراوە)، دەشڵێت:"ئەوانەی پەکەکە تۆمەتبار دەکەن، خۆیان لەبەرپرسیارێتی دەدزنەوە".
دوای ئەوەی دوێنێ بەھۆی تەقەکردن لەخۆپیشاندەران لەقەڵادزێ چەند گەنجێک گیانیان لەدەستدا، دواتر ناوچەی پارتی لەقەڵادزێ و ژاراوە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ھێرشیانکرایەسەرو سوتێندران، دوابەدوای ئەوە چەند لایەنێک تۆمەتبار کران بەتایبەت پەکەکە.
لەوبارەیەشەوە دەمھات عەگید وتەبێژی فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوەو وتی:"پەکەکە ھیچ پەیوەندییەکی بەپشێویەکانی باشورەوە نییە".
لەبارەی خۆپیشاندانی خەڵکی قەڵادزێشەوە عەگید وتی:"ئێمە ھیچ پەیوەندیەکمان پێوەی نییە، تایبەتە بەخەڵکی سنورەکە خۆیان، چونکە تۆمەتبارکردنی پەکەکە بەبەشداریکردن لەو خۆپیشاندانانەو ھێرشکردنەسەر پارتی ناھەقیەو دووریشە لەڕاستیەوە".
دەمھات ئەوەی ڕوونکردەوە، ئەگەرچی لێرەو لەوێ پەکەکە تۆمەتبار دەکرێ گوایە بەشداریکردووە، بەڵام بەرپرسی بارەگاکەی پارتی لەقەڵادزێ بەخۆی بەفەرمی ڕەتیکردۆتەوە کە ھێرشکردنەسەریان و دواتریش سوتاندنی، دەستی پەکەکەی تێدابێت.
وتەبێژی فەرمی پەکەکە جەختی لەوەشکردەوە، "ئەوانەی دەیانەوێت بەردەوام پەکەکە تۆمەتباربکەن، ئەو لایەنانە دەیانەوێت خۆیان لەڕاستیەکان و چارەسەری کێشەکان بدزنەوە".
بەبۆچونی بەرپرسەکەی پەکەکە، ئێستا لەھەرێمی کوردستان کێشە ھەیە، "لەبەرئەوە پێویستە چارەسەریش بدۆزرێتەوە، کەواتە پێویست ناکات ھیچ لایەنێک تۆمەتبار بکرێت بەتایبەت پەکەکە".
سەبارەت بەکاردانەوەی لایەنەکان لەبەرامبەر خۆپیشاندەران دەمھات عەگید وتی:"ھەموو ئەو جۆرە ڕووداوانە کە لەباشور ڕوودەدەن، پێویستە لایەنەکان زیاتر پشوو درێژبن و کاردانەوەی توندیان نەبێت، پێویستە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم و لایەنەکانیش زیاتر ھۆشیاربن لەمامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە پشێویانەدا".
پەیامێکیشی ئاراستەی ھاوڵاتیان کردو وتی:"پێویستە خەڵکیش بەئاگایانەتر داواکارییەکانیان بخەنەڕوو، پەنا بۆ توندوتیژی نەبەن".