نوێترین

recent

10/10/2015

داعش هێرشی كردە سەر پێشمەرگەو شەڕ بەردەوامە

كەمێك پێش ئێستا چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێر، لە ئێستادا شەڕوپێكدادن لە نێوان پێشمەرگە و داعش بەردەوامە.

جمال مورتكە، بەرپرسی میحوەری گوێر  رایگەیاند: "چەكدارانی داعش لەلای كەپران و گوێر هێرشیان كردە سەر پێشمەرگە، سەرەتا هەوڵیاندا بێنە پێش، بەڵام پێشمەرگە بە قارەمانانە بەرگری كرد و داعش نەیتوانی بێتە پێش".

وتیشی" ئێستا شەڕەكە بەردەوامە و دەنگی تەقە هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد" بەداخەوە پێشمەرگەیەك لە شەڕەكە برینداربووە، بەڵام كۆنترۆڵی شەڕەكە لە دەستی خۆمانە، تا ئێستا زیانەكانی داعشیش دیار نییە، چونكە شەڕەكە كۆتایی نەهاتووە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085