وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێم ھۆشداری توند دەداتە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایدەگەیەنێت، بەگشتی ڕۆڵی خرپایان ھەیە لەھاندان و پەرەسەندنی باری پشێوی توندوتیژیەکان.
لەئاگارینامەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری ڕایگەیاندووە، دوای دروستبوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان، مخابن میدیاکان بەگشتی رۆڵێکی خراپیان ھەبووەو ھەیە لەھاندان بۆ پەرەسەندنی باری پشێوی و توندوتیژی و گۆڕینی ئاراستەی خۆنیشاندانە مەدەنییەکان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری ھۆشداری توندیش دەدات و ئاماژەی بۆئەوە کردووە کە لەڕێگەی ھۆبەی (مۆنیتەرینگ)ی بەشی یاساییەوە بەوردی چاودێری ئەو رەوشە خراپەی میدیاکان دەکەن و سەرپێچییەکان لای خۆمان تۆماردەکەین، بەڵام لەئێستادا ھیچ ھەڵسوکەوتێکی یاسایی بەرامبەر میدیاکان ناگرینەبەر چونکە زۆربەی ئەو میدیایانە یان ئۆرگانی لایەنە سییاسییەکانن یاخود میدیای سێبەری حزبەکان و کاری ئێمە نیە لەململانێ سیاسییەکاندا بەشداربین".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە لەوەزارەتی ڕۆشنبیری داواشدەکات، میدیاکان ئەرکی پیشەیی خۆیان ون نەکەن و نەبن بەلایەنی ھاندەر بۆ توندوتیژی و پشێوی.
دەقەکەی:
